کوردستانی
تەنها لەماوەی دوو رۆژدا 30 کەس بە رووداوی هاتوچۆ بوونەتە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت مۆبایلەکانمان خوێنی لێدەچۆڕێت و لافیتەی رەش بە سووچی هەموو کۆڵانێکەوەیە، لە 48 کاتژمێری رابردوودا 30 کەس بە رووداوی هاتوچۆ بوونەتە قوربانی.
ئەمڕۆ شەممە 22ی تەموزی 2023 بەهمەن عەبدوڵڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "مۆبایلەکانمان خوێنی لێدەچۆڕێت، بەرگەی هەواڵەکان ناگرین، لافیتەی رەش بە سوچی هەموو کۆڵانێکەوەیە، نە کردەوەی خۆکوژییە نە دوژمن هێرشی کردووە، نە غاز تەقیوەتەوە نە بۆردمانی تورکیایە".
باسی لەوەشکردووە "تەنها لەماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا 30 کەس برینداربوون و لەو ژمارەیەش 11 کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەمانەش تەنها ئەو رووداوانەن کە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووەتەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین پابەندی خێرایی رێگەپێدراوبن و یاریی بە ژیانی خۆتانەوە مەکەن، هەمووشمان دەزانین کە رێگەوبانەکانمان وەک پێویست نییە".
جەختیشی کردووەتەوە "خێرایی زۆر و تێپەڕاندنی هەڵە و سەرقاڵبوون بە مۆبایلەوە لە مەترسیدارترین ئەو هەڵانەن کە شۆفێر تووشی رووداوی دڵتەزێن دەکات".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


