کوردستانی
هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیارییەوە ئاگاداریی سەرجەم هاوڵاتییان دەکاتەوە داوایان لێدەکات ئەگەر کارێکی گرنگیان نەبێت شەقامەکە بەکارنەهێنن.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "پاش ئەوەی شەوی رابردوو لە پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری بە ئاراستەی ناوشار کاری بڕین (قشت)کردن بۆ بەشێک لە قیری شەقامە جێگرەوەکە ئەنجامدرا، ئەمڕۆ پرۆسەی قیرتاوکردنەوەی ئەو شەقامە دەستپێدەکاتەوە بە مەبەستی لیڤڵکردنی قیری سەرجەم شەقامەکە وەک یەک، لە ئێستادا بەهۆی کارکردنەوە ئاڕاستەی هاتن بۆ ناوشار بووەتە یەک لەین و جەنجاڵی هاتووچۆ دروست بووە لەو شوێنەدا".
ئاماژە بەوەکراوە "داواکارین لە شۆفێران تا کاتژمێر 10:00ی ئەمشەو گەر کارێکی گرنگیان نەبێت ئەو شەقامە بەکارنەهێنن و لە دوای کاتژمێر 10 و نوێکردنەوەی قیرەکە شەقامە جێگرەوەکە بە سێ لەین دووبارە کراوە دەبێت بەڕووی شۆفێراندا".
س،ر

بیروڕا