کوردستانی
بەهۆی واژۆنەکردنی مۆڵەتێکەوە دروستکردنی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون وەستاوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان رایدەگەیەنێت دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی کەمئەندامان تەنها واژۆی مۆڵەتەکەی ماوە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.
سامان حسێن، سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان لەبارەی بەو پرۆژە نیشتەجێبوونەی بۆ کەمئەندامان دروستدەکرێت بە مەودا میدیای راگەیاند "کارکردن لە پرۆژەکە دەستیپێکردووە، بەڵام واژۆی مۆڵەتی کۆتایی پرۆژەکە ماوە هەشت مانگە لای سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە".
ئاماژەی بەوەکرد "تاوەکو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی مۆڵەتەکە نەکات ناتوانین پرۆژەکە رابگەیەنین و دەست بە دروستکردنی بکەین، ئێستا تەنها دەستکراوە بە چاککردن و تەختکردنی ئەو زەوییانەی کە لە سلێمانی بۆی دیاریکراوە".
سامان حسێن وتی "هیچ هۆکارێک نییە بۆ واژۆنەکردنی مۆڵەتەکە لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە، تەنها دەڵێن سەرۆکی حکومەت سەرقاڵە و بەڵێنی داوە بەزووترین کات واژۆکە بکات".
وتیشی "پرۆژەکە بەپێی کۆمەڵێک مەرج دەدرێت بە کەمئەندامان و ئەوەی مەرجەکانی تیادا بێت فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە و ناوی دەچێتە تیروپشک، چونکە تەنها 240 یەکەیە کە دەدرێت بە کەمئەندامان دەبێت بەشێوەی تیروپشک بیکەین تاوەکو 240 کەس لێی سوودمەندبن".
س.ر

بیروڕا