کوردستانی
هەواڵێکی خۆش بۆ هاوبەشانی کارەبا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کارەبا لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "دوابەدوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت به لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کارەبا بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی لە ئەمڕۆ یەکشەممە 23/7/2023 دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە رۆژی 24/10/2023 کۆتایی دێت".

ئاماژە بەوەکراوە "لەو چوارچێوەیەدا لە ئەمڕۆوە هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەى ئەو ژمێرکارانەى پسووڵەی کارەبا دەگەڕێننەوە بۆ هاوڵاتییان لەبەردەم ماڵەکانیان قەرزی کارەبا بدەن یاخود سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا بکەن بۆ دانەوەی قەرزەکانیان".
س.ر
س.ر
بیروڕا