کوردستانی
"هێشتا جێگیرە".. کەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت نرخی کاڵا و شمەک لە بازاڕەکاندا جێگیرن، ئاماژە بەوەشدەکات ئەگەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەردەوامی هەبێت ئەوا بێگومان نرخی کاڵا و شمەک لە بازاڕەکاندا بەرزدەبێتەوە.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کاریگەریی لەسەر نرخی کاڵا و شمەک نەکردووە لە بازاڕەکاندا، نرخەکان لە بازاڕدا جێگیرن".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەردەوامی هەبێت ئەوا بێگومان نرخی کاڵا و شمەک لە بازاڕەکاندا بەرزدەبێتەوە، بەڵام لەئێستادا چونکە بەرزبوونەوەکە کاتییە هیچ کاریگەرییەکی نەبووە".
ماوەی چەند رۆژێکە بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار بەرزبووەتەوە بەجۆرێک بەهای 100 دۆلار بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 152 هەزار دیناری تێپەڕاند.
س.ر

بیروڕا