کوردستانی
هەواڵێکی گرنگ بۆ ئەو کەسانەی چەکیان هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت ئەو ماوەیەی دانرا بۆ تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە 21ی تەموزی 2023 کۆتایی هات، ئاماژەی بەوەشکرد هەلێکی دیکە هەیە لەبەردەم ئەو کەسانەی چەکیان تۆمارنەکردووە دەتوانن ئێستاش بچنە بنکەکان و چەکەکانیان تۆماربکەن و سزانادرێن.
شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو ماوەیەی دانرا بۆ تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە 21ی تەموزی 2023 کۆتایی هات و لە ماوەیەکی نزیکدا بازاڕی چەک فرۆشان دەکرێتەوە کە تەنها ئەو چەکانە مامەڵەی پێوەدەکرێت لەوبازاڕە کە مۆڵەتی هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەلێکی دیکە هەیە لەبەردەم ئەو کەسانەی چەکیان تۆمارنەکردووە دەتوانن ئێستاش بچنە بنکەکان و چەکەکانیان تۆماربکەن و سزانادرێن، بەڵام ئەگەر چەکی بێ مۆڵەت بە هەر کەسێک بگیرێت ئەوا رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە و سزادەدرێت".
وتەبێژی پۆلیسی سۆران وتی "ئەگەر کەسێک دەمانچە و کڵاشینکۆفیشی هەبێت ئەوا مۆڵەت دەدرێت بە هەردووکی، بەڵام لە کۆتاییدا لیژنەی دیاریکراو بڕیار لە تۆمارکردن و پێدانی مۆڵەت بە هەرچەکێک دەدات.
بەپێی یاسا بێت سزای هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت بریتییە لە سزای ساڵێک بۆ دوو ساڵ زیندانیکردن، هەروەها پێبژاردن لە دوو ملیۆن بۆ پێنج ملیۆن دیناری عیراقی.

بیروڕا