کوردستانی
مووچەی دوو مانگ بەیەکەوە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت لە عیراق ئەگەر هەیە لە هەرێمی کوردستانیش مووچەی مانگی شەش و حەوت یەک بەدوای یەکدا دابەش بکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی حوزەیرانی 2023 سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە کوردستان تیڤی راگەیاند "دەکرێت لە هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی شەش و حەوت یەک بەدوای یەکدا دابەشبکرێت لە ئەگەری ناردنی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە و لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی عیراق".
باسی لەوەشکردووە "هۆکاری دواخستنی سەردانکردنی شاندەکەی هەرێم بۆ بەغدا دەگەڕێتەوە بۆ دەرنەکردنی رێنماییەکانی جێبەجێکردنی بودجەی عیراق".
جەختیشی کردووەتەوە "هیچ کێشەیەک لەبەردەم سەردانەکەی شاندی هەرێمی کوردستاندا نییە بۆ بەغدا و ئەگەر هەیە سبەینێ یاخود دووسبەی سەردانەکە ئەنجامبدرێت".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


