کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگەی سەرەکیی بەدریک – دهۆک روویدا و بەهۆیەوە سێ ئەندامی یەک خێزان کە پێکهاتبوون لە باوک و کوڕ و کوڕەزایەک گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی تەموزی 2023 لەسەر رێگەی سەرەکیی دهۆک – نەینەوا و لەنزیک کۆمەڵگەی بەدریک رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری تەکسی روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، قوربانییەکان ئەندامی یەک خێزانن و پێکهاتوون لە باوک و کوڕ و کوڕەزایەک و سەرجەمیشیان بەڕەگەز عەرەبن.
هەر بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە بەهۆی وەستانی ئۆتۆمبێلی یەکەمەوە روویداوە کە لەسەر رێگە سەرەکییەکە رۆشتووە و دواتر کەسێک دەستی لێرادەگرێت و ئەمیش بەخێرایی هێواشی دەکاتەوە تاوەکو ئەو کەسە سەربخات و لەم ساتەدا ئۆتۆمبێلی دووەم لە پشتەوە خۆی پێدادەکێشێت.
مەودا میدیا ئەوەش زانیوە، ئەو سێ کەسەی کە گیانیان لەدەستداوە بەمەبەستی میوانداریی روویان کردووەتە دهۆک و ئەمڕۆش لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ موسڵ توشی ئەو رووداوە هاتوچۆیە بوون.
ر.ع
بیروڕا


