کوردستانی
ئاسایشی هەرێم: باندێکی دروستکردنی مۆڵەتی شۆفێری ساختەمان دەستگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانییەوە توانراوە باندێکی سێ کەسی ساختەکردنی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی دەستگیربکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی تەموزی 2023 دەزگای ئاسایش هەرێم رایگەیاند "لەپێناو سەروەریی یاسا و پابەدبوون بە بەڵگەنامە فەرمییە نێودەوڵەتییەکان و رێگریکردن لە ساختەکاریی، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی توانیان سێ تۆمەتباری ساختەکار دەستگیربکەن".
باسی لەوەشکردووە "تۆمەتباران بەناوەکانی (م، ع، ع)، (هــ، س، ب)، (ب، و، ت) هەستاون بە ساختەکردنی کۆمەڵێک بەڵگەنامە و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر کۆمەڵێک لەو کارە ساختەکارییانەی ئەنجامیان دابوو".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو سێ تۆمەتبارە هەستاون بە دروستکردنی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتیی ساختە و فریودانی هاوڵاتییان بەبیانووی فەرمییبوونی مۆڵەتەکان".
جەختیشی کردووەتەوە "بەپێی مادەکانی 298 و 289 لە یاسای سزادانی عیراقی سەرجەم تۆمەتبارەکان راگیراون و لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


