کوردستانی
سەرۆکی زێڕنگەرانی سلێمانی: نرخی زێڕ هیچ بەرزنەبووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
سەرۆکی زێڕنگەرانی سلێمانی رایدەگەیەنێت نرخی زێڕ بەهیچ شێوەیەک بەرز نەبووەتەوە و لەجێگەی خۆی ماوەتەوە بەهۆی داخستنی ئۆنسەی زێڕ لە رۆژی هەینیی رابردووەوە تاوەکو سبەینێ دووشەممە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی تەموزی 2023 دلێر تەها، سەرۆکی زێڕنگەرانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "نرخی زێڕ لەبازاڕەکاندا هیچ بەرزنەبووەتەوە و لەجێگەی خۆی ماوەتەوە، ئەمەش بەهۆی داخستنی ئۆنەی زێڕە لە بۆرسەدا تاوەکو سبەینێ دووشەممە".
باسی لەوەشکردووە "ئەمشەو کاتژمێر 12 ئۆنسەی زێڕ لەبازاڕە جیهانییەکاندا دەکرێتەوە و ئەوکات گۆڕانکارییەکە دەردەکەوێت کە بەرز یاخود نزم بووەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئیشی ئێمە بەدۆلارە و لەئێستادا ئەو گۆڕانکارییەی لەنێوان بەهای دۆلار و دینار روویداوە بووەتە هۆی دروستکردنی ئەو بیرکردنەوەیەی کە نرخی زێڕ بەرزبووەتەوە".
جەختیشی کردەوە "چونکە ئۆنسەی زێڕ بە دۆلارە بۆیە ئەو زیابوونەی بەهای دۆلار بەدینار بەپێی رۆژ زێڕنگەر مەجبوورە نرخی زێڕەکەی کە دەیفرۆشێت بەپێی ئەو رۆژە بیشکێنێتەوە و بیفرۆشێت".
بیروڕا


