کوردستانی

زانیاریی نوێ لەسەر دابەشکردنی مووچەی دوو مانگ گەیشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ لەسەر دابەشکردنی مووچەی دوو مانگ گەیشت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی  لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت دەبێت رێنماییەکانی جێبەجێکردنی بودجە دەربچێت و هەرێمی کوردستانیش پاکتاوی داهاتی مانگەکانی رابردوو بکات ئەوکاتە مووچەی دوو مانگ دەدرێت بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاربوو دوێنێ یەکشەممە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، بەڵام سەردانەکە دواکەوت پێدەچێت ئەمڕۆ شاندی هەرێم بچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عیراق لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا".

لەبارەی دابەشکردنی مووچەی دوو مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتی "دەبێت رێنماییەکانی جێبەجێکردنی بودجە دەربچێت و هەرێمی کوردستانیش پاکتاوی داهاتی مانگەکانی رابردوو بکات و ئەو بڕە پارەیەی کە دەکەوێتە ئەستۆی بەغدا لەو بڕە پارەیە بتوانرێت مووچەی دوو مانگ پێکەوە بدرێت".

وتیشی "ئەگەر ئەو هەنگاوانە جێبەجێ نەکرێن ئەوا وەک مانگەکانی رابردوو بەغدا 800 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت و مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران دابەشبکات، تا ئەو کاتەی رێنماییەکانی بودجە دەردەچێت کە پێدەچێت لەم هەفتەیەدا دەربچێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan