کوردستانی
سێ بازرگانی مادەهۆشبەرەکان دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت سێ کەس دەستگیرکراون کە بازرگانی مادەهۆشبەرەکانن و لەکاتی دەستگیرکردنیاندا نیو کیلۆ مادەی هۆشبەریان پێبووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سێ بازرگانی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا نیو کیلۆ مادەی هۆشبەریان لە جۆرەکانی کریستاڵ و ماریجوانا پێبووە".
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی نەداوە بەو سنوورەی کە ئەم سێ بازرگانەی لێ دەستگیرکراوە.
جەختیشی کردووەتەوە "دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش هەرسێ تۆمەتبارەکە دۆزراونەتەوە و لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەرسێکیان کراوەتەوە و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە".
بیروڕا


