کوردستانی

حکومەتی هەرێم: لە چەند رۆژی داهاتوودا پرسی مووچە یەکلایی دەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم: لە چەند رۆژی داهاتوودا پرسی مووچە یەکلایی دەبێتەوە
مەودا میدیا -
 
وتەبێژی حکومەتی هەرێی کوردستان رایدەگەیەنێت چاوەڕوانین و هیوامان هەیە کە بەغدا پابەندی رێکەوتنەکانی نێوانمان بێت، پێشبینیش دەکەین لە چەند رۆژی داهاتوودا بابەتی مووچە یەکلایی ببێتەوە.
 
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رایگەیاند "چاوەڕوانی بەغداین و هیواشمان هەیە کە پابەندی رێککەوتنەکان بێت و پێشبینی دەکەین لە چەند رۆژی داهاتوودا بابەتەکە یەکلاببێتەوە".
 
باسی لەوەشکردووە "وەرگرتنی مافی هاوڵاتییانی کوردستان لە بەغدا، نە خێرە و نە سەدەقەیە پێمان بکەن، ئەوە مافێکی دەستوریی و یاسایی هاوڵاتییانی کوردستانە".
 
پێشەوا هەورامانی وتوشیەتی "دەبێت دەسەڵاتدارانی عیراق چۆن هاوڵاتییانی هەرێم بە هاوڵاتیی خۆیان دەزانن، هەروەها چۆن مووچەی هاوڵاتییەکی شارێکی عیراق دەدرێت، دەبێت بەهەمان شێوەش مووچەی هاوڵاتییانی پارێزگاکانی هەرێم بنێردرێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan