کوردستانی
ناوچەی سەوزی بەغدا بۆردوومان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
میدیا عیراقییەکان چەند زانیارییەکیان دەستکەوتووە رایدەگەیەنن لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ئەگەری هەیە ناوچەی سەوزی بەغدا بۆردوومان بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی تەموزی 2023 ماڵپەڕی (بغداد الیوم) رایگەیاند "بەپێی زانیارییە دەستکەوتووەکانمان ئەگەر هەیە ناوچەی سەوزی بەغدا لە کاتژمێر یاخود رۆژانی داهاتوودا بە موشەکی جۆراوجۆر بۆردوومان بکرێت".
باسی لەوەشکردووە "زانیارییەکانمان لەلایەنێکی ئەمنی عیراقەوە دەستکەوتووە و ئەو کەسانەی هەڵدەستن بە ئەنجامدانی کارەکە گروپێکی لەیاسا دەرچوون و بە مووشەک و تەقەمەنی ناوچی سەوزی بەغدا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بۆردوومان دەکەن".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ناوچەی سەوزی بەغدا ناوچەیەکی زۆر گرنگە لە ناوجەرگەی پایتەختی عیراق و زۆرینەی بەرپرسانی عیراق و بیانی لێنیشتەجێیە و بارەگای حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران و دامەزراوە سەربازییە باڵاکانی عیراق و زۆربەی وەزارەت و دەزگا هەستیارەکان لەم شوێنەن.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


