کوردستانی

داخستنی باڵیۆزخانەی سوید و دانیمارک چ زیانێک بە عیراق دەگەیەنێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


داخستنی باڵیۆزخانەی سوید و دانیمارک چ زیانێک بە عیراق دەگەیەنێت؟
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
 چاودێرێکی سیاسی رایدەگەیەنێت داخستن و دەرکردنی باڵیۆزخانەکانی سوید و دانیمارک لەلایەن عیراقەوە هیچ زیانێکی گەورە بە عیراق ناگەیەنێت بەوهۆیەی هیچ پەیوەندییەکی بازرگانی گەورە لەنێوانیاندا بوونی نییە، ئەگەر هەیە لەڕووی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە کەمێک کێشە بۆ عیراق درووست ببێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی تەموزی 2023 سەلمان کۆچەری، چاودێری سیاسیی بە مەودا میدیای راگەیاند "داخستن و دەرکردنی باڵیۆزخانەکانی سوید و دانیمارک لەلایەن عیراقەوە ئاساییە و وەڵامدانەوەی ئەو کارەیە کە بەرانبەر بە پیرۆزییەکانی هاوڵاتییانی ئەم وڵاتە کراوە و زیانێکی گەورەی نییە بۆسەر وڵاتەکە".
 
ئەوەشی خستەڕوو "بابەتەکە بابەتێکی سیاسیی نییە و ئاینییە، قورئانی پیرۆز هاوڵاتییان بە موڵکی خۆیانی دەزانن و دەرکردنی ئەو باڵیۆزخانانە بەرپەرچدانەوەیەکی ئاساییە لەلایەن عیراقەوە".
 
باسی لەوەشکردووە "لەرووی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە بۆی هەیە کاریگەریی هەبێت و کەمێک کێشە بۆ پەیوەندیی نێوان عیراق و وڵاتانی سوید و دانیمارک بکات".
 
ئەو چاودێرە سیاسییە وتیشی "داخستنی ئەو کونسوڵخانانە و دەرکردنیان بۆ ماوەیەکی کاتییە و بۆی هەیە بە کۆبوونەوەیەک لەلایەن هەردوولاوە بتوانرێت سەرجەم پەیوەندییەکان چاکبکرێتەوە".
 
سەلمان کۆچەر روونیشی کردەوە "لە ئەگەری بوونی پەیوەندیی بازرگانی بەهێز و گەورە کاریگەریی زیاتری دەبوو بەڵام لەپێناو بەرژەوەندییە ئابوورییەکان ئەوکات رێکاری دیکە دەگیرایەبەر، عیراق بەم کارەی فشارێکە کە لەو دوو وڵاتەی دەکات".
Qaiwan
Qaiwan