گێتی

زیاتر لە 50 کۆچبەری کورد داوای بەهاناوەچوون دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە 50 کۆچبەری کورد داوای بەهاناوەچوون دەکەن
مەودا میدیا -
 
چالاکوانێک رایدەگەیەنێت زیاتر لە 50 کۆچبەری کورد لەناو ئاوی ئیتاڵیادا گیریان خواردووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن، لەنێویاندا ژن و منداڵیش بوونی هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی تەموزی 2023 رەنج پشدەری، چالاکوان رایگەیاند "زیاتر لە 50 کۆچبەری کورد لەنێو ئاوی ئیتاڵیادا گیریان خواردووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن لە هێزەکانی پۆلیسی ئیتاڵیا و تاوەکو ئێستا نەچوون بەهانایانەوە".
 
جەختیشی کردووەتەوە "لەو شوێنەی ئەو 50 کەسە گیریان خواردووە هیچ هێڵێکی کەشتیش بوونی نییە تاوەکو ئاسانتر بدۆزرێنەوە و رزگار بکرێن، دۆخی ئەو کۆچبەرانە خراپە و تاوەکو ئێستا نزیکەی حەوت کەسیان بووراونەتەوە".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە ساڵانە بە هەزارەها هاوڵاتیی بەهۆی بارودۆخی ناهەمواری ژیانەوە لە سەرجەم وڵاتە هەژارەکانەوە کۆچ دەکەن بۆ وڵاتانی دیکە بەمەبەستی باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان