کوردستانی
زانکۆی سلێمانی یەکەمینە لەسەر ئاستی هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
پێگەی ترانسپارینت رەنک کە تایبەتە بە دیاریکردنی ئاستی زانکۆکان رایدەگەیەنێت زانکۆی سلێمانی ئاستی یەکەم لەسەر سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەدەستهێناوە.
ساڵانە پێگەی ترانسپارینت رەنک ئاماری ئاستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکان لە هەموو جیهاندا بڵاودەکاتەوە بەپێی دوایین ئاماری ئەو سایتەش دەردەکەوێت کە زانکۆی سلێمانی زیاتر لە 60 هەزار سایتەیشن (وەرگێڕان)ی بەدەستهێناوە.
لەدوای زانکۆی سلێمانیشەوە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر پلەی دووەم و زانکۆی دهۆک پلەی سێیەم و زانکۆی ئیشقیش پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە جگە لەوەی زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان یەکەمە، لەسەر ئاستی عیراقیش چوارەمین باشترین زانکۆیە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


