کوردستانی
پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و کەشوهەوا فێنکتر دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بوومەلرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ زیاتر نزمدەبنەوە و کەشوهەوا فێنکتر دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند "کەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە فێنکتر دەبێت و ئاسمانیش ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ زیاتر نزم دەبێتەوە بەڕێژەی یەک بۆ دوو پلە بەبەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزمتر دەبنەوە بەڕێژەی یەک تاوەکو سێ پلە بەبەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 41 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 39پلەى سیلیزى
دهۆک : 40 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 43 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 43 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 42 پلەى سیلیزى
سۆران: 41 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 44 پلەى سیلیزى
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


