کوردستانی
سەبارەت بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەرپرسێك روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، تیمی تەکنیکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی داوایکردووە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بابەتەکانی دیکەی تایبەت بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان جیابکرێتەوە.
لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەم هەفتەیە بەغدا بەشێک لە پشکی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، لەگەڵ گەیشتنی ئەو بەشە بودجەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.
هاوكات ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، کە باس لەوەدەکەن حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە حکومەت عیراق کردووە، لە هەمان کاتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش دابەشنەکرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە رووی تەکنیکی خەرجیی و بەرهەمهێنانی نەوت کێشەمان نییە لەگەڵ بەغدا، لەم قۆناغەدا نەوت کێشە نییە لەبەردەم گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها هەماهەنگی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عیراق لە ئاستێکی زۆر باشدایە.
وتیشی، لەسەر کاری تەکنیکی جێبەجێکردنی یاسای بودجە، قسەمان کردووە لەگەڵ بەغدا بۆ ئەوەی سیستمێکی جێگیر دابندرێت کە رۆژانە تووشی هەرەسی سیاسیی و بارودۆخی سیاسی نەبێت.
ئەوەشی روونكردەوە، ئەو دەستکاریکردنەی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە بەشێک لە مادەکانی یاسای بودجە وایکردووە کە پێویست بێت رێککەوتنی لەسەر بکەن و کاری لەسەر بکەن.
ژ.ع

بیروڕا