کوردستانی

لە بەنداوی دەربەندیخان ئاو بۆ پارێزگایەكی عیراق دابیندەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بەنداوی دەربەندیخان ئاو بۆ پارێزگایەكی عیراق دابیندەكرێت
مەودا میدیا-

بەرپرسێكی پارێزگای دیالە رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی دابینكردنی ئاو بۆ پارێزگاكە لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە هەماهەنگیدان و ئاوی دەربەندیخانیان بۆ دابیندەكرێت.

یاسر بەدر عەبد، وتەبێژی پارێزگای دیالە ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، رێککەوتن و هەماهەنگییان لە ئاستێکی بەرزدایە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بەمەبەستی رەوانەكردنی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بۆ ناوچەكە.

سەبارەت بە دۆخی دیالە ئەو بەرپرسە راشیگەیاندووە، لە پارێزگای دیالە ئەمساڵ ئاوی پێویست بۆ ئاوی خواردنەوە و ئاودانی باخەکان هەیە، رێوشوێنی زۆریش لەلایەن پارێزگارەوە گیراوەتەبەر، لەوانە دانانی وێستگەی پەمپکردن بۆ هاوردەكردنی ئاو لە روباری دیجلەوە بۆ قەزای بەعقوبە کە نزیکەی 450 هەزار کەسی تێدایە.


روونیشیکردەوە، پارێزگاکە سەکۆکانی بۆ روبارەکان درێژکردووەتەوە و ئاوی  رووبارە سەرەکییەکان گواستراوەتەوە بۆ رووبارە لاوەکییەکان کە نزیکن لە ناوەندەکانی سەرچاوە، هەروەها هەماهەنگییەکی زۆر لەنێوان پارێزگاکە و هەرێمی کوردستان هەیە سەبارەت بە رەوانەكردنی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan