کوردستانی

هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت لە هەرێم بۆ ئێران راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت لە هەرێم بۆ ئێران راگیرا
مەودا میدیا-

هەتا كاتێكی نادیار، رێگەنادرێت بە هیچ ئۆتۆمبێلێكی تایبەت بچێتە سنووری ئێران و گرفتەكەش تەكنیكییە.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 25ی تەمموزی 2023 دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لە هاوڵاتییانی هەرێم و عیراقی ئاگاداركردەوە، ئۆتۆمبێلی تایبەتی گەشتیاران چیدی ناتوانێت سنووری ئێران ببڕێت.

لە ئاگادارییەكەدا هاتووە، لەلایەن  دەروازەی تەمەرچینی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگادار کراونەتەوە بەهۆی چەند گرفتێکی تەکنیکی لە کاتی ئێستادا و لە ئەمڕۆوە هەتا کاتێکی نادیار هیچ هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان و عيراق ناتوانێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی سەردانی وڵاتی ئێران بکات.

داواش لە هاوڵاتییان كراوە، ئەوانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی ئێران بکەن ناتوانن گەشتبکەن بەڵام بێ ئۆتۆمبێل بە شێوەی 24 کاتژمێری دەتوانن گەشتەکانیان ئەنجامبدەن.

ئەوەش هاتووە،  لە هەر پێشهاتێکی نوێ لە داهاتوو هاوڵاتییان ئاگاداردەكەنەوە لە دووبارە رێگەپێدان بە ئۆتۆمبێلەوە لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران .

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan