کوردستانی
تۆمەتباری كوشتنی گەنجەكەی پێنجوێن دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تایبەت بە دۆسییەی کوشتنی گەنجێك كە درەنگانی شەوی رابردوو لە قەزای پێنجوێن كوژرا، تۆمەتبارێک ده‌ستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 25ە تەمموزی 2023 رایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن لەسەر دۆسییەی کوشتنی گەنجەکەی قەزای پێنجوێن تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.
لە راگەیەندراوەكەی پۆلیس ئاماژە بەوەكراوە، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردو گەنجێک لە قەزای پێنجوێن کوژرا، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكرد بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار.
بەپێی زانیارییەكان، سه‌ره‌نجام و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبارێک لەسەر دۆسییەکە له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بەشی پۆلیسی پێنجوێنه‌وه ده‌ستگیربكرێت و دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەقۆیەدا کە لە تاوانەکەدا بەکاریهێنابوو.
ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبار (ك، ن، ع) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامیی هەیە.
شەوی رابردوو گەنجێک بە ناوی (محەمەد بەشیر)، دانیشتووی قەزای پێنجوێن بەهۆی دەمەقاڵێ لەگەڵ چەند گەنجێکی دیکەدا بووە شەڕیان و بە چەقۆ كوژرا.
ژ.ع
بیروڕا


