کوردستانی
سەبارەت بە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەكەی چەمچەماڵ روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی ھەرێم لەبارەی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی ناحیەی تەکیەی کاکەمەند روونكردنەوەیدا و رایدەگەیەنێت "بەھۆی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە نەبووە".
ئەمشەو سێشەممە 25ی تەمموزی دەزگای ئاسایشی ھەرێم رایگەیاند، تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی ناحیەی تەکیەی کاکەمەند لە سنووری چەمچەماڵ بەھۆی ھێرشی درۆنەوە نەبووە و گڕگرتنی تانکییەکەی ھۆکار بووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، دوو کەس لەرووداوەکەدا برینداربوون، کە یەکێکیان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە.
سەبارەت بە ئۆتۆمبێلەكە، لە جۆری نیسان رۆج بووە و ئەمڕۆ سێشەممە لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند، لەسەر رێگەی سلێمانی - کەرکوک تەقییەوە.
ژ.ع

بیروڕا