کوردستانی
بەهۆی دەنگەنامەیەكەوە تۆمەتبارێك پاش حەوت ساڵ لە هەرێم دەستگیردەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی رووداوێکی کوشتن رادەگەیەنێت كە حەوت ساڵ لەمەوبەر تاوانێكی كوشتنی ئەنجامداوە.
بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەمشەو سێشەممە 25ی تەمموزی 2023 بڵاویكردەوە، ئەنجامدەری تاوانێکی کوشتنی ئاشكراكردووە کە پێش حەوت ساڵ روویداوە و تۆمەتباری تاوانەکە دەستگیركراوە.
لەوبارەیەوە روونكراوەتەوە، دوای ئەوەی تۆمەتبار (أ، ع، س ) لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە سکاڵای لێدەکرێت، کە لەرێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنیی هەڕەشەی لێدەکات و بێزاریدەکات، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتبار دەستگیرکرا.
ئەوەش هاتووە، لەکاتی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، دەرکەوت لە نامەیەکی دەنگیدا هەڕەشەی کوشتن لە خێزانی دەکات و دەڵێت ( پێشتر پیاوم کوشتووە و سڵ لە پیاو کوشتن ناکەمەوە).
بەپێی راگەیەندراوەكە، دوای لێکۆڵینەوەی ورد و بەدواداچوون لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایش، تۆمەتبار دانیناوە بە تاوانەکەیدا کە ساڵی 2016 بەمەبەستی تۆڵەکردنەوە کەسێکی کوشتووە لەشاری سلێمانی بەناوی (ف، و، ع ) دوای رووداوەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە لە بنکەی پۆلیس، بکەری تاوانەکە نەدۆزراوەتەوە و دۆسییەی کوشتنەکە داخراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، تۆمەتبار (أ، ع، س ) پاش رووداوەکە دەچێتە دەرەوەی وڵات، کاتێک بۆی دەردەکەوێت تاوانەکەی ئاشکرانەبووە و دۆسییەی کوشتنەکە داخراوە، دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت "لەئێستادا بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی تۆمەتبار راگیراوە".
ژ.ع

بیروڕا