کوردستانی

پاسەوانی سنوور لەبارەی دامەزراندنەوە ئاگاداریی ئەم کەسانە دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاسەوانی سنوور لەبارەی دامەزراندنەوە ئاگاداریی ئەم کەسانە دەکاتەوە
مەودا میدیا-

لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەیی پاسەوانی سنوور ئەو کەسانە ئاگاداردەکاتەوە کە فۆڕمی دامەزراندنیان تەواوکردووە، بیگەڕێننەوە بارەگای فەرماندەیی.

فەرماندەیی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنووری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند "ئەوانەی فۆڕمی دامەزراندنیان تەواو کردووە، ئەمڕۆ 26/7/2023 دەتوانن بگەڕێننەوە فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لە کانی قرژاڵە لە شوێنی وەرگرتنی فۆڕم".

لە سەرەتای ئەمساڵەوە پاسەوانی سنوور لە یەکە و فەرماندەکانیان دامەزراندنی راگەیاند، دواتر بە ئۆنلاین هەزاران کەس فۆڕمی دامەزراندنیان پڕکردەوە.

لە 15ی تەمووزی 2023، ناوی 300 کەس بۆ دامەزراندن لە ریزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنووری پارێزگای هەولێر لە رێگەی کورتەنامەیەوە هاتەوە، بڕیاربوو ناوی 600 کەسی دیکەش بۆ دامەزراندن لە سنووری پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی بگەڕێتەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan