گێتی
پشکنین بۆ مافی مانەوەی سەلوان مۆمیکا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دەزگای کۆچ و کۆچبەران لە سوید رایدەگەیەنێت دووبارە پشکنین دەکرێت بۆ مۆڵەتی مانەوەی سەلوان مۆمیکا، ئەو پەنابەرە عیراقییەی کە قورئانی پیرۆزی لەو وڵاتە سووتاند و دەنگدانەوەیەکی گەورەی نایەوە.
دەزگای کۆچ و کۆچبەران لە سوید رایدەگەیەنێت دووبارە پشکنین دەکرێت بۆ مۆڵەتی مانەوەی سەلوان مۆمیکا، ئەو پەنابەرە عیراقییەی کە قورئانی پیرۆزی لەو وڵاتە سووتاند و دەنگدانەوەیەکی گەورەی نایەوە.
ئاژانسی هەواڵی TT سویدی رایگەیاند "سەلوان مۆمیکا، ئەو کەسەی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بەرواری 28ی حوزەیرانی ئەمساڵ لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی سوید قورئانی پیرۆزی سوتاند مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کاتی لەو وڵاتە هەیە و ساڵی 2024 بەسەردەچێت".
باسی لەوەشکردووە "دەسەڵاتدارانی سوید لەئێستادا پاساویان بەدەستەوەیە بۆ ئەوەی کە پشکنین بۆ مۆڵەتی نیشتەجێبوونی ئەو پەنابەرە عیراقییە بکەن و دواتر دەتوانن بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوە یاخود درێژکردنەوەی بدەن".
جەختیشی کردووەتەوە "وڵاتی سوید گۆڕاوە و لە وڵاتێکی لێبووردەوە بووەتە وڵاتێکی دژە ئیسلام و موسڵمانان، ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر موسڵمانان بە رەزامەندیی حکومەتی سوید جێبەجێ دەکرێت".
ر.ع
ر.ع