ئابووری

هۆکاری دابەزینی بەهای دۆلار ئاشکرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکاری دابەزینی بەهای دۆلار ئاشکرابوو
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
 وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایدەگەیەنێت هۆکاری سەرەکیی دابەزینی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار بۆ دوو خاڵی گرنگ دەگەڕێتەوە ئەوانیش روونکردنەوەیەکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بوو لە عیراق و خاڵی دووەمیش ئەو لێپرسینەوانەن کە بانکی ناوەندیی عیراق بە مەودایەکی درێژخایەن دەیگرێتەبەر.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی تەموزی 2023 جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هۆکاری دابەزینی بەهای دۆلار لەم چەند رۆژەدا بۆ دوو هۆکاری سەرەکیی دەگەڕێتەوە کە ئەوانیش روونکردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بوو سەبارەت بەوەی کە سزا بەسەر هیچ بانکێکی عیراق نەسەپێندراوە و ناشسەپێندرێت".
 
باسی لەوەشکردووە "هۆکاری دووەمیش بۆ ئەو ئیجرائاتە توند و باشانەی بانکی ناوەندیی عیراق دەگەڕێتەوە کە لە رۆژانیی داهاتوودا و بە مەودایەکی درێژخایەن دەیگرێتەبەر".
 
جەختیشی کردووەتەوە "تەمویل و پشتگیریکردنی بازرگانییە بچووکەکان کە ئێمە پێشتر پێشنیارمان کردبوو بۆ بانکی ناوەندیی یەکێکە لە میکانزمە سەرەکییەکان بۆ دابەزینی بەهای دۆلار کە دەبێت بانکە بازرگانییەکان پشتگیریی بازرگانییە بچووکەکان بکەن، گەر هاوڵاتییەکە کۆمپانیاشی نەبێت و بەڵکو وەک کەسێکی بازرگان کاڵا و شتومەک لە دەرەوەی وڵات هاوردەبکات".
 
وتیشی "بانکی ناوەندیی عیراق لەئێستادا بڕیاریداوە بەوەی کە پشتگیریی بازرگانیی بچووک بکات و بەمشێوەیەش گەر بەردەوامیی هەبێت ئەوا بەشێوەیەکی بەرچاوو بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار دادەبەزێت".
 
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی روونیشی کردووەتەوە "خاڵی دووەم بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بریتییە لە پشتگیریکردنی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو کە بریتین لە 114 کۆمپانیا و بەم هۆیەشەوە ئەو کەسانەی کە گەشت دەکەن لەو کۆمپانیایانەوە دەتوانن دۆلار بەدەستبهێنن، بەڵام بەداخەوە هێشتا هیچ کۆمپانیایەکی هەرێم پشکی نەبووە لە وەرگرتنی دۆلار لە بانکی ناوەندی و لە ئەگەری وەرگرتنی پشکدا ئەوا بەهای دۆلار زیاتر دادەبەزێت".

جەبار گۆران لەدرێژەی قسەکانیدا وتی "ئەگەر ئەم رێکارانەی گیراونەتەبەر بەشێوەیەکی تەواو بچنە بواری جێبەجێکردنەوە خواستی بازرگانیی بچووک لەسەر بازاڕ کەمدەبێتەوە و بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار زیاتر دادەبەزێت بۆی هەیە بگاتە نزیک لە 140 هەزار دینار".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان