شانیا محهمهد
ئایا بانگەشەی هەڵبژاردن رەوایە؟
بانگەشەی هەڵبژاردن بریتییە لەو ئامرازە بڕواپێکراوەی کە پاڵێوراو و دەنگدەر کۆدەکاتەوە، تیایدا پاڵێوراوەکان بانگەشە بەکاردەهێنن تاوەکو بگەنە ئامانجی سەرەکییان و بەدەستهێنانی ئەو پلە و پۆستەی کە بە دەنگی دەنگدەر دێتە کایەوە، بەواتایەکی دیکە ئەو ریفۆرم و گۆڕانکارییەیە کە پلان بۆداڕێژراو لە ایەن پارتەکەوە رێکخستنی بۆ دەکرێت و هەستی هاوڵاتی بە بانگەشەکە رادەکێشرێت، ئایدیا کۆنەکانی پارتە سیاسییەکە بە بانگەشەی هەڵبژاردن ریفۆرم دەکرێتەوە.
بەشێوازێکی گشتی بانگەشەکان پێکدێن لە هەموو ئەو بەڵێنانەی کە چاکسازی بۆ وڵات دەهێنێتە کایەوە، تەنها لە ئاستی تاکایەتی نییە، بەڵکو سەرجەم پارتە سیاسییەکە دەبێت کۆکبن لەسەر جۆری بانگەشەکە هەتاوەکو لەگەڵ ئایدیای پارتە سیاسییەکە و لە ئاست جێبەجێکردنی ئەو کۆمەڵە بەڵێنانە بێت کە دیاریکراوە و بانگەشەی بۆ دەکرێت، بۆ ئەوەی توانا کەسییەکانی پاڵێوراو لەلایەن پارتەکەوە سوودی لێوەربگرێت لەپێناو بەدیهێنانی خزمەتی گشتیدا، ئەو خاڵبەندییەی کە پێویستە لەسەر پاڵێوراو سەرجەم ئەو بنەما و پرەنسیپانەی کە لەڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە بەندە کە بانگەشەیەکی تەندروست و دادپەروەرانە بە یەکسانی بکات.
لێرەدا پرسیارەکە دەوروژێنین کە ئایا بانگەشە ماف و رەوایە بۆ پاڵێوراوان و پارتە سیاسیەکان، لەڕووی سیستمی دیموکراسی رووانینەکە وەردەگرین کاتێک هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت و پارتە سیاسییەکان دەگەن بە دەسەڵات و دەوڵەت سیستمێکی دیموکراسیانە پەیڕەودەکات، سەرجەم پارتە سیاسی و پاڵێوراوەکان مافی ئەوەیان هەیە بانگەشە بۆ خۆیان بکەن لەسەر بنەما یاساییەکان کە هەر وڵاتێک خۆی یاساکە دیاریدەکات و بەپێی ئەو یاسایە بانگەشە و بودجە بۆ پارتەکان دیاری دەکات.
رەگەزەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن پێکدێن لە:
یەکەم: رێنماییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن، سەرجەم ئەو رێنماییانە دەگرێتەوە کە یاسای هەڵبژاردن دیاری کردووە و بەپێی ئەو یاسا و رێنماییانە بانگەشە ئەنجامدەدرێت.
رەگەزەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن پێکدێن لە:
یەکەم: رێنماییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن، سەرجەم ئەو رێنماییانە دەگرێتەوە کە یاسای هەڵبژاردن دیاری کردووە و بەپێی ئەو یاسا و رێنماییانە بانگەشە ئەنجامدەدرێت.
دووەم: پاڵێوراو، پاڵێوراوەکان لە کاتی بانگەشەدا دەتوانن خۆیان و بەرنامەی کارەکانیان بانگەشە بکەن سەرجەم ئەو مافانەی کە پێویست بە پێناسینی پاڵێوراو بە جەماوەر.
سێیەم: دەنگدەر، لە رێگەی بانگەشەوە سەرجەم پاڵێوراوان و بەرنامەی کاریان دەناسێت و لە رێگەی یەک لەو پارت و پاڵێوراوانە بڕوای پێدەهێنرێت بۆ ئەوەی دەنگبدات ئەویش بە ئازادانە.
بنەماکانی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان پێکدێن لە:
یەکەم: بنەمای بوونی ئازادیی سیاسی، بەم واتایە كە تاكەكان مافی ئەوەیان هەیە لە هەڵبژاردنەكاندا بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵاتی پەرلەمانی كێبڕكێ بكەن و بوونی ئازادییە سیاسییەكان وەكو؛ ئازادیی رادەربڕین و كۆبوونەوە و نەبوونی بەربەست لەبەردەم كاری رێكخراوەیی، بەشێكە لەو پێداویستییانەی هەڵبژاردن و بانگەشەیەكی دادپەروەرانە و دیموكراسییانە.
بنەماکانی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان پێکدێن لە:
یەکەم: بنەمای بوونی ئازادیی سیاسی، بەم واتایە كە تاكەكان مافی ئەوەیان هەیە لە هەڵبژاردنەكاندا بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵاتی پەرلەمانی كێبڕكێ بكەن و بوونی ئازادییە سیاسییەكان وەكو؛ ئازادیی رادەربڕین و كۆبوونەوە و نەبوونی بەربەست لەبەردەم كاری رێكخراوەیی، بەشێكە لەو پێداویستییانەی هەڵبژاردن و بانگەشەیەكی دادپەروەرانە و دیموكراسییانە.
دووەم: بنەمای لەبەردەستبوونی راگەیاندنە گشتییەكان بەشێوەیەكی یەكسان، راگەیاندنەكان بەرجەستەترین و كاریگەرترین ئامرازی بەشداریی سیاسی و بانگەشەی نێوان پاڵێوراو و حكومەت و هاوڵاتییانە لە پرۆسە و هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن لە وڵاتانی دیموكراسیدا، بەو پێیەی كە راگەیاندنەكان دەتوانن كاریگەریی لەسەر رای گشتی و پێگەیاندنی مەدەنی و سیاسیی هاوڵاتییان و گەیاندنی زانیاری لەلایەك و پابەندكردن و چاودێری و كۆنترۆڵ و وڵامدەرایەتیی حكومەت و دامەزراوە یاسایی و سیاسییەكان لەلایەكی دیكەوە دروستبكەن. ئەم یەكسانییەیش دەكریت بەپێی یاسا یاخود چەند پرەنسیپێكی گشتی و قبووڵكراوی هەر كۆمەڵگەیەك بەڕێوەبچێت.
سێیەم: بنەمای چاودێری بەسەر بانگەشە و هەڵبژاردنەكانەوە، ئەم بنەمایە چەندین بوار و رەهەندی بانگەشە لەڕووی یاسایییەوە هەر لە رێكخستنی یاساكانی بانگەشە و هەڵبژاردن و خۆپاڵاوتن تاوەكو دیاریكردنی ئامراز، شوێن و رۆژی بانگەشە و پیشێلكارییەكان رێكدەخات. ئەم بنەمایە و جێبەجێكردنی بەشێوەیەكی دادپەروەرانە لەسەر تاك و لایەنی پاڵێوراوەكان گرنگیی تایبەتی هەیە كە خۆی لە لێكەوتەكان و ئەنجامەكانی هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە و دیموكراسییانەدا دەبینێتەوە.
چوارەم: بنەمای چاودێری و كۆنترۆڵی سەرچاوەكان و تێچووەكانی بانگەشە، دەتوانین بڵێین كە یەكیك لە گەورەترین كێشە و گرفتەكانی دیموكراسی و هەڵبژاردن لەسەر جێبەجێنەكردن و نەبوونی چاودێرییەكی یاسایی و تووندوتۆڵی ئەم بنەمایە دەردەكەوێت. هەرچەندە بەپێی سیستمی سیاسیی دەوڵەتان ئەو تێچوو و سەرچاوە داراییانە سنووردار دەكریت، بەڵام لە هەندی وڵاتیش هیچ سنووریك بۆ تێچووی بانگەشە لە ئارادا نییە، بەڵام كۆنترۆڵی سەرچاوەی دارایی پاڵێوراوان لە تێچووی بانگەشەكان دەتوانێت دەستەبەری هەڵبژاردنێكی پاك و دادپەروەرانە بكات و تەنانەت لەڕووی ئاسایشی نەتەوەیی و دەستێوەردانی دەرەكیش كاریگەری هەبێت.
بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنەكان لە عیراق:
• بانگەشەی هەڵبژاردن ئازادە و مافێكی دەستەبەرکراوە بۆ هەموو بەربژێرەکان و بانگەشە لەدوای پەسندكردنی لیستی بەربژێرەکانەوە دەستپێدەكات و 24 كاتژمێر پێش پرۆسەی دەنگدان كۆتاییدێت.
• بانگەشەی هەڵبژاردن ئازادە و مافێكی دەستەبەرکراوە بۆ هەموو بەربژێرەکان و بانگەشە لەدوای پەسندكردنی لیستی بەربژێرەکانەوە دەستپێدەكات و 24 كاتژمێر پێش پرۆسەی دەنگدان كۆتاییدێت.
• بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەر جۆرە باجێك بەخشراوە.
• شارەوانیی پارێزگاكان بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەو شوێنانە دیاری دەكەن كە بانگەشەی هەڵبژاردن تێیاندا قەدەغەیە.
• دانانی پۆستەر یان بەرنامە یاخود وێنەی بەربژێرەکان لەناو بنكە و وێستگەكانی دەنگدان قەدەغەیە.
• ئەو پارتە سیاسی و لیستە كراوە و بەربژێرانەی كە بەشێوەی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن دەكەن، دەبێت دوای هەڵبژاردن پۆستەرەكانیان لە شوێنە گشتییەكان كۆبكەنەوە.
• قۆستنەوەی بینای وەزارەت و دامەزراوە جیاوازەكانی دەوڵەت و شوێنی پەرەستش بۆ بانگەشە و هەر جۆرە چالاكییەكی هەڵبژاردنی قەوارە سیاسییەكان و بەربژێرەكان، قەدەغەیە.
• بەكارهێنانی دروشمی فەرمی دەوڵەت لە كۆبوونەوە، ریكلامەكان، بڵاوكراوەكانی هەڵبژاردن، نووسین و وێنەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، قەدەغەیە.
• فەرمانبەری فەرمانگەكانی دەوڵەت و دەسەڵاتە خۆجێییەكان رێگەپێدراونین هەژموونی وەزیفی یاخود توانا و ئامراز و ئامێرەكانی دەوڵەت بۆ بەرژەوەندیی خۆیان یان هەر بەربژێرێك بەكاربهێنن بەمەبەستی دروستكردنی كاریگەریی لەسەر دەنگدەران، بە دەزگا ئەمنی و سەربازییەكانیشەوە.
• هەر جۆرێك لە جۆركانی فشار و زۆرلێكردن یاخود پێدانی دەستكەوتی ماددی و مەعنەوی و پێدانی بەڵێن بەمەبەستی دروستكردنی كاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، قەدەغەیە.
• هەر جۆرێك لە جۆركانی فشار و زۆرلێكردن یاخود پێدانی دەستكەوتی ماددی و مەعنەوی و پێدانی بەڵێن بەمەبەستی دروستكردنی كاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، قەدەغەیە.
• بەكارهێنانی سامانی گشتی، بودجەی وەزارەتەكان، پارەی وەقفەكان یاخود هەر پاڵپشتییەكی دارایی دەرەكی، بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە.
• هیچ بەربژێرێك بۆی نییە رۆژی دەنگدان بەرنامەی كار یاخود بڵاوكراوە و كارتی خۆی یان هەر شتێكی تر، لە رێگەی خۆی یان كەسانی ترەوە، دابەش بكات.
• هیچ كارمەندێكی فەرمانگەكانی دەوڵەت یان ئەندامانی دەسەڵاتە خۆجێییەكان بۆیان نییە لە رۆژی دەنگداندا بەرنامە كار دابەشبكەن، ئیتر چ لە رێگەی خۆیانەوە بێت یان كەسانی تر.
• دانانی ریكلام یان دابەشكردنی بەرنامەی كار و بڵاوكراوە و كارتی دەنگدانی بەربژێرێك كە ناوی لە لیستی كاندیدە پەسندكراوەكانی كۆمسیۆندا نەبێت، قەدەغەیە.
بانگەشە لە عیراق و هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵانی رابردوودا جیاوازییەکی گەورە خوڵقاوە، بۆ نموونە چەند ساڵێک لەمەوبەر هاوڵاتییان خۆیان پاڵپشتی پارتەکە و پاڵێوراوەکە بوون و بە هەیەجان بوون هەتاوەکو بانگەشەی بۆ بکەن یاخود پاڵپشتی سەرجەم پارتە سیاسییەکە بکەن، بەڵام لەئێستای بارودۆخی سیاسی عیراق و هەرێم باوەڕ بە بانگەشە نەماوە، بەڵکو وا ناوزەد دەکرێت کە بانگەشە دوور بخرێتەوە لەو شوێنەی ئەو هاوڵاتییە تەنانەت پۆستەر لەلایەن هاوڵاتی لێدەکرێتەوە ئەوە بۆ ئەو بێ متمانەیەی کە لەنێوان پارتە سیاسییەکان و دەنگدەر دروستبووە و زیادەڕەویی پاڵێوراوان و وتاری تووندڕەو لە لایەن پارتەکان بەرانبەر یەک یان پاڵێوراوان بەرانبەر یەک، خەرجکردنی بودجەیەکی زۆر لە خەزێنەی گشتیدا ئەوەش دڵگرانی لای هاوڵاتییان و بێ متمانەیی دروستکردووە، دەکرێت شێوازی بانگەشە لە عیراق و هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا بێت ئەویش گێڕانەوەی دەنگی دەنگدەرە، دواتریش بەپێی یاسا بودجە تەرخان بکرێت و ئاشکرا بکرێت بۆ رای گشتی و پاڵێوراوان و پارت خۆیان بەدووربگرن لە هەموو ئەو پڕوپاگەندانەی کە لەسەر یەکتر بڵاوی دەکەنەوە و رێزگرتن لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت و ژینگە دوورکەوتنەوە لە هەموو شێوازەکانی تووندڕەوی و دژایەتیکردن، کاتێکیش سەرجەم ئەو کەلێنانە پڕبوونەوە بە چاکسازی، ئەوا هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و لە خزمەتی گشتیدا ئەنجامدەدرێت و کاری لەسەر دەکرێت.
خ.غ