شانیا محهمهد
هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد، چۆن دەکرێت؟
پرۆسەی هەڵبژاردن بریتییە لەو پرۆسەیەی کە لەو سیستمانە دێتەبوون دیموکراسیەت بنەمای سەرەکی پێکهێنان و بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی سیاسی بێت، کە تیایدا هاوڵاتی بەشێوازێکی ناڕاستەوخۆ بەشدارە لە دیاریکردنی کەسایەتییەکانی ناو دەسەڵات، هەروەها ئامرازێکی ئاشتیانەی دەستاودەستکردنی دەسەڵاتە کە تێیدا یەکێکە لە باشترین بژاردەکان لە بەردەم دەوڵەتان و سیستمەکان بۆ دەستاودەستکردنی دەسەڵات.
لە چوارچێوەی دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات هەموو سیستمەکانی دەوڵەتانی جیهان کە پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەبەن، دەنگدەر(هاوڵاتی) کردووەتە یەکێکە لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی هەڵبژاردن و مەرجەکانی دەنگدەر بەپێی جۆری بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە دەوڵەتان دەگۆڕدرێت، بۆ نموونە لە دەستووری عیراقدا هاتووە کە دەنگدەر هەژدە ساڵی تەواوکردبێت، ماهیەتی تەواو بیت، ناسنامەی عیراقی هەبێت، ناوی لە تۆماری دەنگدەران هەبێت، ئەوانە کۆی مەرجەکانی دەنگدەرە.
هەڵبژاردن بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەرێت، ئەویش دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن و ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن و دوای ئاشکراکردنی دەنگەکان، بەڵام هەموو ئەوانەی سەرەوە کە باسمانکرد پرسیارێک دەهێنێتە کایەوە: ئایا پرۆسەی هەڵبژاردن بە پاک و بێگەردی چۆن بەڕێوەدەچێت و دەنگدەر بە چ رێگەیەک متمانە بکات کە دەنگەکەی بە فیڕۆ نەچووە؟
پاک و بێگەردبوون یەکێکە لەو جۆرە متمانەیەی نێوان سیستمی هەڵبژاردن و دەنگدەر کە پێویستە بوونیان هەبێت بریتیین لە: مافی دەنگدانی گشتی، تۆماری دەنگدەران روون و ئاشكرا و بێلایەنی، بێلایەنیی سیاسی دەستەی سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەكان، یاسایەكی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە و كارا، خولاوخولی هەڵبژاردنەكان، دەستەبەری نهێنیبوونی دەنگدان، دەستەبەری دەنگدانی تەواوی دەنگدەران بێ جیاوازی، چاودێریی لایەنەکان لەسەر کۆی پرۆسەکە، دەستەبەری پارستنی بنكەكانی دەنگدان لە هەر دەستێوەردانێكی حزبی یا دامەزراوەیی لەپێناو دروستكردنی كاریگەریی لەسەر رای دەنگدەر، دەستەبەری پاراستنی ئاسایشی بنكەكانی هەڵبژاردن لە هەر توندوتیژییەك یا تێكدانی پرۆسەی هەڵبژاردن، هەروەها هەڵبژاردنی دیموكراسی و روون پاك و بێگەرد لە هەژماری دەنگەكان و ئاشكراكردنی دەرئەنجامەكان، پێدانی كاتی گونجاو بە پرۆسەی تانەلێدان.
هەموو ئەوانە پێوسیتییەکن لە بەدەستهێنانی پاک و بێگەردیی پرۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان، جیا لەوانەش دەبێت پارتە سیاسییەکان خۆیان یەکەمین هەنگاو کە لە بەرژەوەندیی خۆیان بنێن بەوەی هاوکارییەکی گشتگیری بکەن، دەنگدەریش لێرەدا ئەرکی دەکەوێتە ئەستۆ کاتێک کە دەنگەکەی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ بەشدارییەکی ناڕاستەوخۆ لە دەسەڵات، ئەوا دەنگدەر دەبێ بەتەواوی بنەماکانەوە پابەندبێت پێیانەوە، بۆ جارێکیتر متمانە بەخشینەوە بە پرۆسەکە و بەفیڕۆنەچوونی دەنگی دەنگدەر.
خ.غ