شانیا محهمهد
گۆڕانکاری بە شێوازی مەدەنی و ئاشتیانە لە سیستمی دەسەڵاتداریدا
پرۆسەی هەڵبژاردن یەکێکە لە بنەماکانی دیموکراسیەت و گۆڕانکاری لە سیستمی دەسەڵاتداریدا، لە ناو پرۆسەی هەڵبژاردن پارتە سیاسییەکان بەهۆی پشتگیری و دەنگدەرانییەوە دەسەڵاتی سیاسی وەردەگرێت، هەروەها بەهۆی لاوازبوون و کەمبوونەوەی دەنگەکانییەوە دەسەڵات لەدەستدەدات و پێویستە بەئاشتییانە رادەستی هێزی براوەی بکات؛ ئەوەش بە رێگەی گۆڕانکاریی مەدەنی و ئاشتیانە دادەنرێت بێ ئەوەی لە رێگەی هێز و چەکەوە کیسەی بهێنرێتە رێگە.
لە سەدەی بیست و یەکدا خەباتی چەکداری لاواز بووە و بووەتە یەکێک لەو جۆرانەی خەبات کە هاوڵاتی خۆی لێ بەدوور دەگرێت رەتیدەکاتەوە، بەڵکو لە رێگەی دیموکراسی و پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دەسەڵاتی ستەمکار لادەبرێت و سزا دەدرێت.
گۆڕانکارییەکان بنەمای جەوهەریی خراپی دەسەڵاتە کاتێک هاوڵاتیان چوار ساڵ جارێک یاخود لە هەندێک سیستمدا پێنج ساڵ جارێک پرۆسەی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت، لێرەدا هاوڵاتی بڕیاردەدات کە ئەو پارتە سیاسییە جارێکیتر دەسەڵات وەربگرێتەوە یاخود نا، ئەوەش باشترین رێگەیە بۆ ئەوەی هێزەکانی سیاسی ململانێی سیاسیی ئاشتیانە بکەن دوور لە هەر تووندوتیژییەک.
لە هەرێمی کوردستان پرۆسەی هەڵبژاردن حەوت مانگە دواخراوە بەهۆکاری لێک تێنەگەشتن و رێکنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکان، ئەگەرچی وا بڕیارە لە ١٨/١١/٢٠٢٣ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بەڵام تائێستا ئامادەکارییەکان دەستی پێنەکردووە، زۆربەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی پێشووی پەرلەمانی عیراقدا لە ٢٠٢١دا بایکۆتی هەڵبژاردنیان کرد، بەهۆی ئەوەی کە هیوایەک نەماوە بۆ گۆڕینی دەسەڵات، بەڵام ئەگەر هاوڵاتییان متمانە بدەن بە پرۆسەی هەلبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمان، ئەوا بێگومان گۆڕانکاری بەشێوازێکی ئاشتیانە دێتە کایەوە لە رێگەی چەند فاکتەرێکەوە کە پرۆسەی هەڵبژاردن بە پاک و بێگەردی لە لایەن هەمووانەوە ئەنجامبدریت و پرۆسەکە بەڕێوەبچێت.
گرنگە هاوڵاتییان بەشدارییەکی فراوان بکەن لە پرۆسەی هەڵبژاردن و گۆڕانکارییەکان، چونکە تاکە بڕیاردەرن بۆ ئەوەی هێزەکانی دەسەڵات وەربگرن یان ئەوانەی دەسەڵات بمێننەوە، بەپێچەوانەوە بایکۆتکردن نابێتە هۆکاریی گۆڕانکاری.
خ. غ