تەندروستی

10 خۆراکی گرنگ بۆ تووشبووانی جۆری دووەمی شەکرە

مەودا میدیا - سلێمانی |


10 خۆراکی گرنگ بۆ تووشبووانی جۆری دووەمی شەکرە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شەکرە چەند جۆرێکی هەیە جۆری دووەمی نەخۆشی شەکرە تاڕادەیەک چارەسەری هەیە ئەگەر ئامادەبیت پارێزی بکەیت، بەپێی راپۆرتێک بێت کە لە ماڵپەڕە تەندروستییەکان بڵاوکراوەتەوە، 10 جۆر خۆراک هەیە کە یارمەتی هاوسەنگکردنی رێژەی شەکر دەدەن لە خوێندا، ئەوانیش:

1- سەوزە گەڵادارەکان، سەوزەی گەڵادار وەک سپێناخ و کەلەرم رێژەیەکی زۆر ریشاڵیان تێدایە و کاربۆهیدراتی کەمیان تێدایە، بەم شێوەیە کەمترین کاریگەرییان لەسەر ئاستی شەکری خوێن هەیە و لەوانەیە یارمەتیدەر بن لە باشترکردنی هەستیاری ئەنسۆلین.

2- دارچینی، خواردنی دارچین دەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی شەکری خوێن و باشترکردنی هەستیاری ئەنسۆلین.

3- خواردنی ئەو بەرهەمانەی کە لە دانەوێڵەی تەواو پێکهاتوون وەک، نانی جۆ و برنجی قاوەیی.

4- توو، دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر و ریشاڵ، بەڵام پێویستە بە رێژەیەکی مامناوەند بخورێت وەک بەشێک لە خۆراکی هاوسەنگ.

5- ماسی چەور لە جۆرەکانی سەلەمون و ماکرێل و ساردین سەرچاوەیەکی نایابی ترشە چەوری ئۆمیگا 3ن، چونکە چەورییە تەندروستەکان دەتوانن یارمەتیدەربن لە کەمکردنەوەی هەوکردن و باشترکردنی تەندروستی دڵ و بەرزکردنەوەی هەستیاری ئەنسۆلین.

6- بادەم و گوێز و تۆوی کەتان کە هەموویان دەوڵەمەندن بە ریشاڵ و چەوری تەندروست و پرۆتین.

7- خواردنی ئەو ماستانەی رێژەیەکی کەم کاربۆهیدراتیان تێدایە و دەوڵەمەندن بە پرۆتین، چونکە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە رێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا.

8- سیر، دەرکەوتووە کە سیر کاریگەری دژە هەوکردن و دابەزاندنی شەکری خوێنی هەیە، تێکەڵکردنی سیر لە ژەمەکاندا تام و چێژ و سوودە تەندروستییەکان زیاد دەکات.

9- سرکە، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە سرکە هەستیاری ئەنسۆلین باشتر دەکات و ئاستی شەکر لە خوێندا دادەبەزێنێت، دەتوانرێت لەگەڵ زەڵاتە بخورێت.

10- شوکولاتەی رەش، دەتوانرێت بە رێژەیەکی مامناوەند وەک چارەسەرێکی گونجاوی نەخۆشی شەکرە بەکاربهێنرێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد