گشتی

بەهۆی هاواركردن لە كۆنسێرتێكدا یەكێك لە سییەكانی دەتەقێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی هاواركردن لە كۆنسێرتێكدا یەكێك لە سییەكانی دەتەقێت
مەودا میدیا-

گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ، بەهۆی هاواكردن لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆنسێرتی باندێكی میوزیكی كە سەرسامی كارە هونەرییەكانیان بووە، یەكێك لە سییەكانی دەتەقێت.

رووداوەكە لە شێنژێن لە چین روویداوە، میدیای فەرمیی وڵاتەكە لەوبارەیەوە بڵاویكردووەتەوە، ئەو گەنجە 19 ساڵە لە كۆنسێرتی باندە دڵخوازەكەی بە دەنگێكی بەرز لە ناخییەوە گۆرانییەكانی وتووەتەوە و لەناكاو هەستی بە ئازارێكی بەهێز كردووە لە سنگیدا.

دواتر بەهۆی ئەوەی هەناسەی توند بووە بێهۆشبووە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتن كراوە، لە پشكنینەكاندا پزیشكان بۆیان دەركەوتووە بەهۆی هاواركردنی بەهێزەوە لە یەكێك لە سییەكانی ئەو گەنجەدا كونێك دروستببوە و هۆكارەكەی فشاری توند بووە لەسەر سییەكانی.

ئەو گەنجە دواتر بە تیمی تەندروستیی وتووە لەكاتی گۆرانییەكاندا "لەناخی دڵییەوە" هاواریكردووە و گۆرانییەكانی وتووەتەوە، بەپێی زانیارییەكان پزیشكەكان توانیویانە هەوای زیادەی ناو سییەكانی ئەو گەنجە دەربكەن و فشارەكە كەمبكەنەوە، ئاماژە بەوەشكراوە لەئێستادا تەندروستی ئەو گەنجە بەرەو باشبوون دەچێت.

 
ژ.ع

 

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان