گشتی

ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا لەژێر قووڵایی دەریا ژمارەی پێوانەیی تۆماردەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا لەژێر قووڵایی دەریا ژمارەی پێوانەیی تۆماردەكات
مەودا میدیا-

 
لە ئوسترالیا ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا لاندكروزەری 1978 مەودای حەوت كیلۆمەتر لەژێر دەریادا دەبڕێت و بەوهۆیەوە ژمارەیەكی پێوانەیی لەسەر ئاستی جیهان تۆماردەكات و بە ماوەدرێژترین شۆفێریكردن لەژێردەریا هەژماردەكرێت.

رێكەوتی 29ی تەمموزی 2023 ئۆتۆمبێلێكی رەنگ پرتەقاڵیی ئاڵ لە دەریای باكووری ئوسترالیا لەژێر دەریا رێیكرد، بۆ تەماشاكردنی ئەو نمایشە دەیان كەس لە كەناردەریای ماندۆرا گردبوونەوە و ویستیان ئەو دیمەنە مێژووییە تۆماربكەن.

ژمارەیەك هاوڕێ سەرەتا لە ئینتەرنێت  ئەو ئۆتۆمبێلەیان بینیوە و پاشان بە بڕی 5000 دۆلار كڕیویانە، دواتر كاریان لەسەركردووە و كردوویانەتە ئۆتۆمبێلێكی كارەبایی رووپۆشكراو بە مادەیەكی رێگر لە دزەكردنی ئاو، كە توانای رێكردنی لەژێر قوڵایی دەریادا هەبێت.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كرتە لێرە بكە
لەنێوان كەناردەریای ماندۆرا و بەندەری داروین ئۆتۆمبێلەكە ماوەی 7 كیلۆمەتر رێیكرد و بەوهۆیەوە ژمارەیەكی پێوانەیی لە جیهان تۆماركرد و بووە ماوەدرێژترین ئۆتۆمبێل لێخوڕینی ژێردەریا لە مێژوودا.

ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی