گێتی
لەبارەی "جۆری نوێی كۆرۆنا" هۆشداریی دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، سەبارەت بە خێرا بڵاوبوونەوەی نوێترین جۆری ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆشداریی دەدات و دەڵێت "پێویستە بە وردیی چاودێریی بڵاوبوونەوەی بكرێت.
نوێترین جۆری كۆرۆنا كە جۆری گۆڕاوی ئۆمیكرۆنە و ناوی نراوە كۆڤید ئێریس، لەئێستادا لە زیاتر لە 50 وڵات بڵاوبووەتەوە و رێكخراوی تەندروستیی جیهانییش دەڵێت "ئەم جۆرە نوێیەی كۆڤید-19 خێراتر بڵاودەبێتەوە".
ئاماژە بەوەشكراوە، رێژەی ئەو ڤایرۆسە لەناو ئاوەڕۆ و شوێنی هاوشێوە لە وڵاتان لەماوەی هەفتەی رابردوودا زۆر زیادیكردووە، بەو واتایەی ژمارەی تووشبووان لە زیادبوونێكی خێرادایە.
لەلایەكی دیكەوە، پزیشكان و توێژەرانی پزیشكی داوادەكەن بۆ رێگرتن لە تەشەنەی خێرای ڤایرۆسەكە، سەرلەنوێ بەستنی دەمامك بكرێتەوە یاسا، بەرپرسانی تەندروستیی جیهانییش جەختدەكەنەوە، هەرچەندە نەخۆشییەكە خێرا تەشەنە دەستێنێت بەڵام كۆڤید ئێریس مەترسییەكانی لە كۆڤید-19 زیاتر نییە.
بەپێی تەندروستیی جیهانی، نیشانە سەرەكییەكانی تووشبوون بە كۆڤید-ئێریس بریتییە لە "تایەكی بەرز، قورگ و سەرئێشە، نەوەستانی ئاوی لوت، كۆكین، هەستكردن بە شەكەتی و ئازاری ماسولكە و جەستە، پژمەی زۆر، نەمانی هەستی بۆن، ئازاری سك و سكچوون".
داواشدەكرێت لە دانیشتووانی سەرجەم وڵاتان، لە ئەگەری هەبوونی ئەو نیشانانە، یان ژمارەیەكی بەرچاو لەو نیشانانە، سەردانی نەخۆشخانەكان بكەن، بەمەبەستی پاراستنی گیانی خۆیان و هاونیشتیمانیانیان.
ژ.ع