کوردستانی

ئاگر لە بەنزینخانەیەک کەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگر لە بەنزینخانەیەک کەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەنزینخانەیەک لە سنووری ناحیەی قەرەهەنجیری سەر بە قەزای چەمچەماڵ بەهۆی داگرتنی سوتەمەنی بە ماتۆڕی کارەبایی ئاگرکەوتەوە.

رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 19ی ئابی 2023 لە بەنزینخانەیەک لە سنووری ناحیەی قەرەهەنجیر بەهۆی داگرتنی سوتەمەنی بە ماتۆڕی کارەبایی ئاگرکەوتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی چەمچەماڵەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و تەنها زیانی مادی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی نییە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan