کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاوكاری و كاری هاوبەشی نێوان هێزە ئەمنییەكان فاكتەرێكی گرنگی پاراستنی سەقامگیرییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاوكاری و كاری هاوبەشی نێوان هێزە ئەمنییەكان فاكتەرێكی گرنگی پاراستنی سەقامگیرییە
‏‎مەودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویكەوت بە جەنەراڵ ماتیۆ مەکفارلان، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا کە بەهۆی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی دیدارەكەیان ئەنجامدا.

‏‎لەدیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی جەنەراڵ ماتیۆ مەکفارلانی كرد كە لەماوەی كاركردنیدا هاوكار و هەماهەنگ بووە لە كردە سەربازییەكان دژی داعش و هاریكارییە سەربازییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

‏‎لەدرێژەی دیدارەكەدا دۆخی ئەمنی و چاكسازییەكانی ناو هێزی پێشمەرگە گفتوگۆی لەبارەوەكرا و سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند "یەكێتی بە هەمووشێوەیەك پشتگیریی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەكات و دەیەوێت هێزێكی نیشتمانیی تۆكمە بۆ پاراستنی كوردستان بونیاد بنرێت، بەڵام بەشێوەیەكی دادپەروەرانە و دوور لە بەرژەوەندی تایبەت".

وتیشی "هاوكاری و كاری هاوبەشی نێوان هێزە ئەمنییەكان فاكتەرێكی گرنگی پاراستنی سەقامگیرییە لە ناوچەكە و ئێمەش لەوپێناوەدا هەوڵ دەدەین".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan