کوردستانی
سبەینێ شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە سبەینێ یەکشەممە شاندێکی هەرێمی کوردستان دووبارە بۆ ناردنی پشکی هەرێم لە بودجەی عیراق سەردانی بەغدا بکاتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە وەریگرتووە، سبەینێ یەکشەممە 20ی ئابی 2023 شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکاتەوە لەبارەی اردنی پشكی تەواوی هەرێم یاخود ناردنی بڕە پارەیەك وەك قەرز هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانەی بە مەودا میدیا دراوە، شاندەکە گفتۆگۆ لەبارەی ئەو راپۆرتە دەكەن كە دیوانی چاودێری دارایی عیراق ئامادەیان كردووە لەبارەی وردبینی لە داهات و خەرجییەكانی هەرێم.
شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە ژمارەیەک وەزیر و بەڕێوەبەرانی وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان پێکدێن.
س.ر