کوردستانی
وەستانی بارهەڵگرەکان لەم شوێنانە قەدەغە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی ئابی 2023 بەشێک لە شۆفێری ئۆتۆمبێله بارهەڵگرەکانی قەزای بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە دژی بڕیاری قەدەغەکردنی راگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان لە کۆڵان و شەقامە گشتییەکانی ناو قەزاکە و دابینەکردنی شوێنێک بۆیان.

گۆران مستەفا، یەکێکە لە شۆفێری ئۆتۆمبێله بارهەڵگرەکانی قەزای بازیان بە مەودا میدیای راگەیاند "قایمقامی قەزای بازیان راگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان لە کۆڵان و شەقامە گشتییەکانی ناو قەزاکە قەدەغەکردووە، بەبێ ئەوەی هیچ شوێنێکی دیکەمان بۆ دابینبکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەشێکی کارگەکان لە بازیانە و ئێمەش لەوێ کاردەکەین، بەم بڕیارە زیان بە ئێمە دەگات، بۆیە دەبێت بڕیارێکی دیکە بدرێت و شوێنمان بۆ دابینبکرێت تاوەکو ئێمەش تووشی زیان نەبین".
مەودا میدیا چەندجارێک پەیوەندیی بە ئیسماعیل ئەحمەد، قایمقامی قەزای بازیان بە وەکالەت کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.
س.ر