کوردستانی

بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ژنان و کچان تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ژنان و کچان تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی له‌ ژمارەیەک ژن‌ و كچ.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس زانیارییان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك پێگه‌یشت كه‌ له‌ڕێگەی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ژنان‌ و كچان دروستده‌كات‌ و دوای‌ ده‌ستكه‌وتنی‌ وێنه‌ و ڤیدیۆی‌ تایبه‌تیان ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەیان لێده‌كات ئه‌گه‌ر بڕێك پاره‌ی پێنه‌ده‌ن، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی راپه‌ڕینه‌وە دەستگیربکرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای‌ پشكنینی‌ مۆبایلی‌ تۆمه‌تبار چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ و وێنه‌ و ڤیدیۆی‌ ئه‌و ژن‌ و كچانه‌ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ تۆمه‌تبار هه‌ڕه‌شه‌ی‌ لێكردبوون، تۆمەتبار (م، ج، ع) له‌دایكبووی‌ 2003 دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 2 لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوه‌ و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan