کوردستانی

کاتی دابەزینی پلەکانی گەرما ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دابەزینی پلەکانی گەرما ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی رایدەگەیەنێت پلەکانی گەرما لە رۆژانی داهاتووشدا هەر بە بەرزی دەمێننەوە، ئاماژەی بەوەشکرد وەرزی دابەرین لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مانگی 10وە دەستپێدەکات.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "پلەکانی گەرما لە رۆژانی داهاتووشدا هەر بە بەرزی دەمێننەوە و لە نیوەی گۆی باکوور مانگی حەوت و هەشت گەرمترین مانگەکانی ساڵن، چونکە شەپۆلەکانی گەرما لەم دوو مانگەدایە".

لەبارەی دابەزینی پلەکانی گەرماوە ئاماژەی بەوەکرد "لە مانگی ئەیلول پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن بە تایبەت لە کاتەکانی شەودا".

بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی وتی "وەرزی دابەرین لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مانگی 10وە دەستپێدەکات بۆ مانگی پێنجی ساڵی داهاتوو".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan