کوردستانی

شەقامێکی سلێمانی دادەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەقامێکی سلێمانی دادەخرێت
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی قیرتاوکردنی شەقامی کازیوەوە، لەئێستادا ئەو شەقامە بەربەست کراوە و بەهەمان شێوەش یوتێرنی بەردەم نەخۆشخانەی هەرێم داخراوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی ئابی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "یوتێرنی بەردەم نەخۆشخانەی هەرێم و شەقامی کازیوەش بەهۆی قیرتاوکردنەوە لە ئێستادا داخراوە و هاوڵاتییان ناتوانن ئەو شەقامی بەکاربهێنن بۆ هاتوچۆکردن".
 
باسی لەوەشکردووە "داوا لە هاوڵاتییان دەکەن لە رێگەی بەشی خوارەوەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودەوە هاتوچۆ بکەن و لە گەڕەکی کانی باوە بچنەوە بەرەو ئەو ناوچەیە".
 
جەختی لەوەش کردووەتەوە "داواش دەکەین هاوڵاتییان و شۆفێران لە نەخۆشخانەی بەخشینەوە بەشی سەرەوەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود نەڕۆن، بەوهۆیەی ئەوێش بەربەستکراوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan