کوردستانی
نەخۆشخانەیەکی ئەهلی لە هەولێر سزادرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەو دوو کارمەندەی نەخۆشخانە ئەهلییەکە دووردەخرێنەوە و سڕدەکرێن لە کارکردن بەهۆی پێشێلکردنی مافی نەخۆش و دەشنێردرێن بۆ دادگەی تایبەتمەند.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی ئابی 2023 وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە و تێیدا دوو کارمەندی نەخۆشخانەیەکی ئەهلی ئازاری منداڵێکی تازە لەدایک بوو دەدەن کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، رایگەیاند "هەردوو کارمەندەکە و بەڕێوەبەر و نەخۆشخانەکەش سازدەدرێن و پێبژاردنیان پێدەکرێت".
باسی لەوەشکردووە "هەردوو کارمەندەکە لەو نەخۆشخانەیە دوور دەخرێنەوە، ئەمە لە کاتێکدایە ئەو دوو کارمەندە رێگەپێدانی کارکردنیان نەبووە لە لیستی نەخۆشخانەکەدا".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو دوو کارمەندەی هەستاون بە ئەنجامدانی ئەو کارە سڕ دەکرێن بۆ ماوەی شەش مانگ و بەشی منداڵە ناکامەکانیش لەو نەخۆشخانەیە دادەخرێت چونکە مەرجی تەندروستیی تێدا نەبووە".
روونیشی کردووەتەوە "نەشتەرگەری منداڵبوون ناکرێت لەو نەخۆشخانەیە ئەنجام بدرێت تاوەکو مەرجە تەندروستییەکان جێبەجێ نەکەن و شوێنێکی گونجاویان بۆ هاتنە دنیای منداڵ نەبێت".
وەزارەتی تەندروستی وتوشیەتی "بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە و نەخۆشخانەکەش بەپێی رێنمایی پێبژاردنی سەرپێچی سزادەدرێن و سزای ئاگادارکردنەوەش بۆ بەڕێوەبەر و نەخۆشخانەکە و سەرجەم پزیشکان و کارمەندەکانی نەخۆشخانەکە کراوە".
ر.ع
ر.ع