کوردستانی

خشتەی پشووەکانی ئەمساڵی خوێندن دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


خشتەی پشووەکانی ئەمساڵی خوێندن دیاریکرا
مەودا میدیا - 
 
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دەوامکردن و پشووەکان و تاقیکردنەوەکانی بۆ ئەمساڵی خوێندن 2023 – 2024  بڵاو کردەوە و تێیدا دەردەکەوێت کە لە وەرزی یەکەمی خوێندندا تەنها 83 رۆژ دەوام دەکرێت.
 
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە دەردەکەوێت "بۆ وەرزی یەکەمی خوێندن تەنها 83 رۆژ دەوامی فەرمییە و خوێندن لە رۆژی 13ی ئەیلولەوە دەستپێدەکات و هەفتەی یەکەم بریتییە لە ئامادەکاریی و رێنوێنیی".
 
بەپێی راگەیەندراوەکە "بۆ هەر هەفتەیەک تەنها پێنج رۆژ خوێندکاران  و مامۆستایان دەچنەوە بۆ خوێندنگەکانیان و دەوامی فەرمیی دەبێت و رۆژانی هەینی و شەممە پشی فەرمییە".
 
مەودا میدیا ئەوەشی زانیوە، لە ساڵی خوێندنی 2023 – 2024دا بە سەرجەمی دوو وەرزەکە 164 رۆژ   خوێندنی راستەقینەیە و بۆ هەردوو وەرزەکەش 32 رۆژ پشووی فەرمییە.


ر.ع
Qaiwan
Qaiwan