کوردستانی

زیاتر لە 140 پاکەت قاوەی کێش دابەزاندن دەستی بەسەردا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە 140 پاکەت قاوەی کێش دابەزاندن دەستی بەسەردا گیرا
مەودا میدیا-

لە شاری هەولێر تیمەکانی چاودێری تەندروستی، دەستیان بەسەر زیاتر لە 140 پاکەت قاوەی کێش دابەزاندنی رێگەپێنەدراو داگرت.

‎بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند "تیمەکانی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراک سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنیی تەندروستی، لە ئەنجامی پشکنین و بەدواداچووندا دەستیان بەسەر زیاتر لە 140 پاکەت قاوەی کێش دابەزاندندا گرت، کە لە رێگەی سۆشیال میدیاوە رێکلامی بۆ دەکرا،  ئەمە لە کاتێکدا رێگەپێدانی فەرمی وەزارەتی تەندروستیان نەبوو، بۆیە خاوەنی شوێنەکان سزا دەدرێن و رێکاری یاساییان بەرامبەردا دەگیرێتە بەر".

‎لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە هاوڵاتییان دەکات "خۆیان بە دوور بگرن لەم جۆرە بەرهەمانەی کە بۆ کێش دابەزاندن بەکاردێن، لە کاتی بەکارهێنانیشی پێویستە لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆر و لە دەرمانخانەکاندا وەربگیرێت".

س،ر

Qaiwan
Qaiwan