کوردستانی

كەشی 48 كاتژمێری داهاتوو راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەشی 48 كاتژمێری داهاتوو راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی راگەیاند و بەپێی زانیارییەكان "پلەكانی گەرما كەمێك نزمدەبنەوە".

بەپێی كەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئاب -2023  ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایى با لەسەرخۆ دەبێت لەنێوان 10 بۆ 20  کیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

هاوكات ئەمڕۆ دووشەممە پلەکانى گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى  دوێنێ ، سبەی سێشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

لە ئیدارەی گەرمیان پلەكانی گەرما بەپێی پێشبینی كەشناسیی هەرێم دەگەنە 47 و گەرمترین ناوچەی هەرێم دەبێت، حاجی ئۆمەرانیش فێنكترین ناوچەی هەرێمە كە بەرزترین پلەی گەرمی تێیدا 32 پلەی سیلیزییە. 
  
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لەلایەن كەشناسیی هەرێمەوە بە پلەی سیلیزی؛

هەولێر     : 44 پلەى سیلیزى
سلێمانی    : 42 پلەى سیلیزى
دهۆک      : 42  پلەى سیلیزى
کەرکوک   : 46 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 44 پلەى سیلیزى
زاخۆ       :  44 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 32 پلەى سیلیزى
سۆران    :       42  پلەى سیلیزى
گەرمیان   :  47  پلەى سیلیزى

ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan