کوردستانی

سەبارەت بە توێژێك لە مامۆستایان، وەزارەتی پەروەردە بڕیاردەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە توێژێك لە مامۆستایان، وەزارەتی پەروەردە بڕیاردەدات
مەودا میدیا-

سەبارەت بەو مامۆستایانەی هەرێمی كوردستان كە تووشبووی شێرپەنجەن، وەزارەتی پەرورەدە بڕیار لەسەر بەشە وانەكانیان و شوێنی كاركردنیان دەدات.

لە نووسراوێكدا كە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لەسەرە، تایبەت بەو مامۆستایانەی تووشی شێرپەنجە بوون هاتووە، دەگوازرێنە بۆ خوێندنگەکانی سەنتەری شارەکان و بەشە وانەیان بۆ کەمدەکرێتەوە.

نووسراوەكە رێكەوتی 17ی ئابی 2023ی لەسەرە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە هەریەك لە پارێزگاكانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ھەڵەبجە و ئیدارەكانی زاخۆ، سۆران، راپەڕین و خوێندنی کوردیی کەرکوک کراوە.

بەپێی ناوەرۆكی نوسراوەکەش، ئەو مامۆستایانەی تووشبووی شێرپەنجەن و لە قۆناغی چارەسەرکردندان، بە مەرجێک  راپۆرتی پزیشکیی پشتڕاستی بكاتەوە، بێ رەچاوکردنی ساڵانی خزمەت دەكرێت بگوازرێنەوە بۆ خوێندنگەکانی ناوەندی شارەکان.

هاوكات مامۆستایانی تووشبووی شێرپەنجە بەپێی هەمان نووسراو، شەش بەشە وانەیان لە کۆی ئەو بەشە وانانەی بەپێی یاسا و رێنماییەكانی وەزارەت بۆیان دانراوە بۆ کەمدەکرێتەوە.


ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan