کوردستانی
پێنج تۆمەتبار بە بڕێك مادەی هۆشبەرەوە دەستگیردەكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە، لە راپەرین پێنج بازرگان و بەكارهێنەری مادەی هۆشبەر بە بڕێك لەو مادەیەوە دەستگیردەكرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئابی 2023 دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین، بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، پێنج بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەریان دەستگیرکرد.
هێزەکانی ئاسایشی راپەڕین بەپێی راگەیەندراوەكە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدەستهاتنی زانیاریی بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، رێكەوتی 2023/8/19 لە شاری سلێمانی و سنووری ئیدارەی ۆاپەڕین، پێنج تۆمەتباری بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە.

هەر لەو چالاكییەشدا دەستیانگرتووە بەسەر بڕی شەش هەزار گرام مادەی هۆشبەر لە جۆرەکانی (ماریجگوانا و شیشە).
هاوكات تۆمەتباران، ( آ، ر، س ) لەدایکبووی 1969، ( ئـ، ن، ی ) لەدایکبووی 1983، ( آ، ق، آ ) لەدایکبووی 1985، ( ه، ن، ح ) لەدایکبووی 1994، ( ئ، ن، ن ) لەدایکبووی 1996، سەرجەمیان راگیراون.
ئەو پێنج راگیراوە بە مادەکانی (25 و 26 و 30) تۆمەتبارن و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.
ژ.ع
بیروڕا