کوردستانی
وەرگرتنەوەی دوو جۆر قەرز لە هاوڵاتییان راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا وەرگرتنەوەی هەریەك لە قەرزەکانی پێشینەی هاوسەرگیریی و خانووبەرەی رابگیرێت.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئاب-2023، ماڵپەڕی كوردستان 24 نزیك لە سەرۆكی حكومەت رایگەیاند، لەسەر فەرمانی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی بڕیاریدا بە راگرتنی وەرگرتنەوەی پێشینەکانی هاوسەرگیریی و خانووبەرە لە هاوڵاتییان.
بەپێی زانیارییەكان بڕیارەكە دوای ئەوە هاتووە، لە چەند رۆژی رابردوودا مەسعود بارزانی، لەگەڵ چین و توێژەكانی پارێزگای دهۆك كۆبووەتەوە و یەكێك لە داواكارییە سەرەكییەكانی خەڵكی دهۆك هەڵگرتنی ئەو دوو قەرزە بووە لەسەر شانی هاوڵاتییان.
ئاماژە بەوەشكراوە، پاش ئەو كۆبوونەوەیەی سەرۆكی پارتی لەگەڵ خەڵكی دهۆك، فەرمانیكردووە بە لابردنی هەردوو جۆر قەرزەكە و دواتریش سەرۆكی حكومەت بڕیارەكەی جێبەجێكردووە.
ئەوەش لەكاتێكدایە مانگی رابردوو بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بانکە پسپۆڕییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێنمایی تایبەت بە وەرگرتنەوەی قەرزی پێشینەی هاوسەرگیریی و خانووبەرە لە بنەڕەتدا بۆ کارئاسانیی خاوەن قەرز و کەفیلەکان دەرچووە و لەبری ئەوەی کۆی مووچەی کەفیلەکە رابگیرێت، لەمەودوا تەنها یەک لە سەر پێنجی مووچەی مانگانە دەبڕدرێت.

ژ.ع
بیروڕا