کوردستانی
سەبارەت بە راگرتنی قەرزی پێشێنەكان حكومەتی هەرێم روونكردنەوەدەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە بڕیاری راگرتنی قەرزی پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
پاش ئەوەی میدیای نزیك لە سەرۆكی حكومەت رایگەیاند فەرمانكراوە بە راگرتنی وەرگرتنەوەی قەرزەكانی هاوسەرگیری و خانووبەرە لە هاوڵاتییان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەوبارەیەوە بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەبارەی دانەوەی قەرزی هاوسەرگیری و خانووبەرە، گۆڕانکاریی لە میکانیزمی گەڕاندنەوەی قەرزەکان دەکرێت، بە جۆرێک رەچاوی دۆخی دارایی هاوڵاتییان بکرێت.
هەورامانی باسی لەوەشكردووە، حکومەتی هەرێم مەبەستییەتی فشار و بارگرانیی لەسەر هاونیشتیمانییانی هەرێمی کوردستان دروستنەبێت و میکانیزمی پێشوو لەبەرژەوەندیی هاوڵاتیاندا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئاب-2023، ماڵپەڕی كوردستان 24 نزیك لە سەرۆكی حكومەت رایگەیاند، لەسەر فەرمانی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی بڕیاریدا بە راگرتنی وەرگرتنەوەی پێشینەکانی هاوسەرگیریی و خانووبەرە لە هاوڵاتییان.
ئەوەش لەكاتێكدایە مانگی رابردوو بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بانکە پسپۆڕییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێنمایی تایبەت بە وەرگرتنەوەی قەرزی پێشینەی هاوسەرگیریی و خانووبەرە لە بنەڕەتدا بۆ کارئاسانیی خاوەن قەرز و کەفیلەکان دەرچووە و لەبری ئەوەی کۆی مووچەی کەفیلەکە رابگیرێت، لەمەودوا تەنها یەک لە سەر پێنجی مووچەی مانگانە دەبڕدرێت.
ژ.ع

بیروڕا