کوردستانی
سەربازێكی فەڕەنسا لە هەرێم گیانی سپارد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بەرگریی فەرەنسا گیانلەدەستدانی دووەمین سەربازی خۆ لە عیراق راگەیاند و بەپێی زانیارییەكان لەمیانی مەشقكردندا سەربازەكە برینداربووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئاب-2023 وەزارەتی بەرگریی فەڕەنسا کوژرانی سەربازێکی هێزەكانی راگەیاند، دوای ئەوەی لەکاتی مەشقکردن بە هێزە عیراقییەکان برینداربوو.
بەپێی راگەیەندراوەكەی بەرگریی فەڕەنسا، سەربازەكە ناوی (نیکۆلاس لاتورتێ)یە و بەهۆی ئەو برینانەی کە لەکاتی مەشقکردن بە هێزە عیراقییەکان تووشی بووە گیانیلەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە "برینەکانی لاتۆرتێ سەختبووە و بە هێلیکۆپتەر گواستراوەتەوە بۆ شاری هەولێر، هەر لەوێش لەكاتی وەرگرتنی چارەسەردا گیانیلەدەستداوە".
هاوكات ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس کە پێشتر بە تویتەر ناسرابوو، وتی "نیکۆلاس لاتۆرت لە هێڵی ئەرکدا ژیانی لەدەستدا".
رێكەوتی 18ی ئەم مانگەش، چوار رۆژ لەمەوبەر سەربازێکی فەرەنسی لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە عیراق گیانیلەدەستدا، بەپێی زانیارییەكان ئەو سەربازەش "بەشداریی لە ئەرکێکی مەشق و راهێنانی هێزە چەکدارەکانی عیراق دەکرد".
ژ.ع

بیروڕا